لە سبەینێوە بەشێکی شەقامێکی ئاکرێ دەبێت بە یەک ئاراستە

964+

توانا نەقی

لە سبەینێوە بەشێک لە شەقامێکی دووسایدی قەزای ئاکرێ بەهۆی کارکردنەوە دەبێت یە یەک ئاراستەوە و ئاراستەکەی دیکەی دادەخرێت بۆ ماوەیەک.

ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆی قەزای ئاکرێ بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەنەوە کە سبەینێ شەممە 2.5.2026 شەقامی دوو سایدی راپەڕین بەشێکی دادەخرێت.

دەشڵێت، شەقامەکە بەردەم بەنزینخانەی شانیک تاوەکو دووڕیانی کانی مامکروکێ دەبێتە یەک ساید و سایدەکەی دیکەی بۆ چەند رۆژێک دادەخرێت.

سوڕانەوەیەکی دیکەش لە شەقامی موسڵی هەولێر داخرا

سوڕانەوەیەکی دیکەش لە شەقامی موسڵی هەولێر داخرا