کەرکوک
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1.5.2026 لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ ناحیەی لەیلان و بەدیاریکراوی لە نزیک گوندی تەرجل ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە وەرگەڕا بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە پێنج کەس بریندار بوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشانەی ئازادی.
وتیشی، چوار لە بریندارەکان تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 23 ساڵە، لەگەڵ منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بڕیندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە بڕیندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی