کام پڕۆگرامانە دەگرێتەوە؟

بۆکان مزگێنییەکی تری پێیە؛ Unicode زیادکردی زمانی کوردی پەسەندکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆکان جاف، یەکێک لە ناوە دیارەکانی بواری تەکنەلۆژی و هاوکاری گۆگڵ بۆ CrowdSource لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێ، بە پاڵپشتیی زانکۆی جیهان، رەزامەندیی فەرمییان پێدرا بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی ئامادەکردنی داتاکانی زمانی کوردی لەلایەن دامەزراوەی یونیکۆد “Unicode”.

ئەو ئەوە وەک مزگێنییەکی گەورە بۆ زمانی کوردی لە جیهانی تەکنەلۆژیادا دەبینێ، باس لەوەدەکات، ‏​دوای هەوڵێکی ماندوونەناسانەی چەندین ساڵە بەدەست هاتووە.

Unicode Consortium دامەزراوەیەکی ناحکومییە کە لە ساڵی 1991 دامەزراوە، ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە یەکخستنی شێوازی نووسینی کاراکتەرەکان لە هەموو سیستەمە دیجیتاڵییەکاندا.

Unicode سیستەمێکە بۆ دیاریکردنی کۆدی تایبەت بۆ هەر پیت، ژمارە یان نیشانەیەک لە هەر زمانێکدا، بەم شێوەیە، نووسین لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل بە شێوەیەکی یەکگرتوو دەردەکەوێت، بێ ئەوەی بگۆڕێت بە پێی ئامێر یان سیستەم.

‏بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بۆکان جاف لە تۆڕی ئێکس کە 964 بینوویەتی، ئەم هەنگاوە وا دەکات زمانی کوردی بە شێوەیەکی ستاندارد و هاوچەرخ بچێتە نێو سەرجەم سیستمە جیهانییەکانی وەک ئەندرۆید، iOS، مایکرۆسۆفت ویندۆز، وێبگەرەکان، تەلەفزیۆنە زیرەکەکان و یاریە ‏ئەلیکترۆنییەکان.

بۆکان کە ماوەی رابردوو سەرقاڵی زیادکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بوو، وە دواتر بەهۆی نەبوونی کیانی سەربەخۆی کورد کارەکانی دروستکردنی خاوبوونەوە دەڵێ، لە داهاتوویەکی نزیکدا، هاوشێوەی زمانە جیهانییەکانی دیکە، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا ئەم داتایانە بەکاردەهێنن و زمانی کوردی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە بەشێک لە نوێترین بەرهەمەکانیان.

ئەمە ناوی ئەو شوێنانەن کە داتاکان بەکار دەهێنن؛

Apple (macOS, iOS, watchOS, tvOS, and several applications; Apple Mobile Device Support and iTunes for Windows; …)
Google (Web Search, Chrome, Android, Adwords, Google+, Google Maps, Blogger, Google Analytics, …)
IBM (DB2, Lotus, Websphere, Tivoli, Rational, AIX, i/OS, z/OS,

Meta (Facebook, Messenger, WhatsApp, …)
Microsoft (Windows, Office, Visual Studio, …)
and many others, including: ABAS Software, Adobe, Amazon (Kindle), Amdocs, Apache, Appian, Argonne National Laboratory, Avaya, Babel (Pocoo library), BAE Systems Geospatial eXploitation

Products, BEA, BluePhoenix Solutions, BMC Software, Boost, BroadJump, Business Objects, caris, CERN, CLDR Engine, Debian Linux, Dell, Eclipse, eBay, elixir-cldr, EMC Corporation, ESRI, Firebird RDBMS, FreeBSD, Gentoo Linux, GroundWork