"لەناو بەفردا رەقبووەتەوە"
شوانكارانى پیرانشار ته‌رمى گه‌نجه‌كه‌ى پشده‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه
964+
ژێوار خدر – راپه‌ڕین
دواى نۆ مانگ له ونبوونى، ته‌رمى گه‌نجێكی سنوورى پشده‌ر له ناوچه سنووریه‌كانى بنارى قه‌ندیل دۆزرایه‌وه و به كه‌سوكاره‌كه‌شى راگه‌یه‌ندراوه سه‌ردانى دیوى ئێران بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى.
گه‌نجه‌كه، ناوى عومەر عه‌لى، ته‌مه‌ن 33 ساڵ، خێزاندار و منداڵى هه‌یه، خه‌ڵكى گوندى گرتکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە.
نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر دۆزینەوەی تەرمی شوانەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، ماوەی نۆ مانگە خێزانەکەی بەدوایدا دەگەڕێن، به‌ڵام ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “لە ئێستادا کە بەفرەکە تواوەتەوە تەرمەکەی دەرکەوتووە و دۆزراوەتەوە”.
كه‌سێكی نزیكى ئه‌و گه‌نجه‌ش به 964ـى وت “عومه‌ر له مانگى پاییزه‌وه ونبووه له‌كاتێكدا ویستویه‌تى له ئێرانه‌وه جەڵەبى ئاژه‌ڵ بێنێت، به‌ڵام ماوه‌ى نۆ مانگ بوو بێ هه‌واڵ بوو”.
به قسه‌ى ئه‌و كه‌سه ئه‌وان چه‌ند جارێك له سنووره‌كانى بنارى قه‌ندیل و ته‌نانه‌ت له دیوى رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌دواى ئه‌و گه‌نجه‌دا گه‌ڕاون به‌ڵام چاره‌نووسی نادیار بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له‌لایه‌ن شوانكارانى پیرانشارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، له دوێنێوه پێییان راگه‌یه‌ندراوه كه سه‌ردانى شارى پیرانشار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن