خنکان زۆر بووە
مەلەکردن لە پڕۆژئاوی خورماتوو قەدەغەکرا
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە روداوەکانی خنکان قایمقامی خورماتوو بڕیاری قەدەغەی مەلەکردنی لە پرۆژەی ئاوی قەزاکە دا.
زولفەقار حەیدەر، قائیمقامی خورماتوو بە964ـی وت، ساڵانە حاڵەتەکانی خنکان لە پڕۆژەئاوی قەزاکە تادێت زیاد دەکات و هەر ئەمڕۆش مێردمنداڵێک لەکاتی دابەزینی بۆ نێو پڕۆژەئاوەکە خنکاوە، بۆیە وەک رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی گەنجان و مێرمنداڵانمان، بڕیاریاندا ە تەواوەتی مەلەکردن لەو پڕۆژیە قەدەغە بکرێت.
وتیشی “هێزە ئەمنییەکان و تیمە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ رێگریکردن لە هەرکەسێک کە پابەندی بڕیارەکە نەبێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتە بەر”.
قایمقام، داوا لە هاوڵاتیان و خێزانەکان دەکات، هاوکاربن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و چاودێری زیاتری منداڵەکانیان بکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن