لە کەرکوک

لە ژێر فشار” بڕیار درا بەروبومی جوتیارانی دەرەوەی پلان وەربگیرێت”


کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوای ئەوەی چەند جارێک جوتیارانی کورد و تورکمان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە دژی وەرنەگیرانی گەنم ئەمساڵیان، ئێستا بڕیاردرا بەرهەمەکانیان بۆ ئەمساڵ وەربگیرێت.
نەسایر عەدولقادر بەپرسی هۆبەی کشتوکاڵی کەرکوک و بریکاری بەڕێوەبەر بە 964ـی وت، دوای فشاری جوتیاران خۆپێشاندانەکەی دوێنی بەرێوەبەری کشتوکاڵ پەیوەندی بە بەغداوە کرد، ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی کەرکوکیان کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرێوەرەی کشتوکاڵ کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و بڕیار درا لە سبەینێوە دەرگای سایلۆ بەڕووی جوتیاران بکرێتە.

وتیشی “ئەوانەی بەروبومەکانیان لە دەرەوەی پلانە دەتوانن بەرهەمەکانیان رادەستی سایلۆی بکەن، کە زۆربەی ئەو جوتیارانە کورد و تورکمانن و زەویەکانیان ئیتفا و ئیستیملاکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر تۆنێک بڕی 500 هەزار دینار دیاریکراوە، بڕیاریش درا لێژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی هاوکار جوتیاران بکرێت لە بازگەکان.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن