زیاتر لە سێ تۆن و نیو کەلوپەل لە ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەرداگیراوە – وێنە؛ پەیجی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا
زیاتر لە سێ تۆن و نیو کەلوپەل لە ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەرداگیراوە
شۆڕش قادری
لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە سێ تۆن و نیو کەلوپەل لە دەروازی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەرداگیراوە، بەشێکی لەناوبراوە و بەشێکیشی گەڕێندراوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەروازەکە لە 1.1.2026 تا 30.4.2026 سێ هەزار و 550 کیلۆ خۆراک و کەلوپەلی جۆراوجۆر دەستیان بەسەرداگیراوە کە لە پشکنین دەرنەچوون، بەشێک لەو کەلوپەلانە ئەو دیوی سنوور کراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناوبراون.
ئەو کەلوپەلانە پێکهاتوون لە خۆراک و کەلوپەلی جوانکاری و کەرەستەی بیناسازی و کشتوکاڵ و فێتەرنەری.