بوو بە زیاتر لە 4000 هاوبەش
لە سلێمانی دانانی سیستمی سۆلار لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە زیادبوونە
فەرهاد حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، له سلێمانی له ماوه‌ی 35 رۆژدا زیاتر له پێنج مێگاوات كاره‌با له‌رێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه بۆ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی زیادیكردووه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی، دانانی سیستمی كاره‌بای وزه‌ی خۆر رۆژ له‌دوای رۆژ رو له زیادبوونه و كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر تا 14.6.2026 گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 97 مێگاوات كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرقاوه، تاوه‌كو ئەو بەروارە، ژماره‌ی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌با كه سیستمی سۆلاریان داناوه و له به‌شی وزه نوێبوه‌كان تۆماركراون، گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و 61 هاوبه‌ش، بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان گه‌یشتوه‌ته 96.140 مێگاوات، له كاتێكدا له تا رۆژی 6.5.2026 ژماره‌ی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌با كه سیستمه‌كه‌یان داناوه سێ هه‌زار و 756 هاوبه‌ش بوون و به‌رهه‌می كاره‌باكه‌یان گه‌یشتبووه 91.623 مێگاوات.
هه‌ر به‌پێی داتاكانی كاره‌بای سلێمانی تا 14.6.2026 ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی سیستمی سۆلاریان داناوه سێ هه‌زار و 335 هاوبه‌شی ماڵان، 579 هاوبه‌شی بازرگانی و 15 هاوبه‌شی پیشه‌سازی و 106 هاوبه‌شی كشتوكاڵی، حه‌وت هاوبه‌شیش حكومین (میریی) بوون.