"بەهۆی بۆنەکانی مانگی موحەڕەمەوەیە"
پاکستان هۆکاری وەستانی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئاشکرا دەکات
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، ئاسکرای کرد کە بەهۆی سه‌رقاڵی كاربه‌ده‌ستانی ئێران به رێوڕه‌سمه‌كانی مانگی موحه‌ڕه‌م هۆكاری پشت ده‌ستپێنه‌كردنی دانوستانیانە له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سویسرا.
ئیسحاق دار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی سویسرادا نییه و ده‌بێت دانوستانه‌كان له ماوه‌ی 60 رۆژدا ته‌واو بكرێن.
وتیشی “دار هۆكاری سه‌ره‌كی دواخستنی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی واشنتن و تارانی بۆ بۆنه و مه‌راسیمه ئاینییه‌كانی مانگی موحه‌ڕه‌م دەگه‌ڕێته‌وه” و باسی لەوەش کرد، به‌شێك له به‌رپرسانی ئێران و وڵاتانی ئیسلامی له‌م مانگه‌دا، سه‌رقاڵی بۆنه و مه‌راسیمه ئاینییه‌كان ده‌بن”.
بڕیار بوو دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش دوای واژۆكردنی له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و ئێران به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه رێكه‌وتنێك له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا كراوه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه كۆتایی به دانوستانی چڕ و نێوه‌ندگیریی ناوچه‌یی به سه‌ركردایه‌تی پاكستان و قه‌ته‌ر به پاڵپشتی ژماریەك وڵات كۆتایی دێت.
لایخۆشیه‌وه، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامدراوه ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه نوێیه ئامانجی سه‌ره‌كی ئیداره‌كه‌ی ده‌بێت كه دڵنیابێت له‌وه‌ی تاران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.