شارباژێڕ؛ گەنجێک لە چەمی شاخەسوور خنکا و تەرمەکەی دۆزرایەوە
964+
دیلان محەمەد
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، رووداوێکی نەخوازراوی خنکان لە سنووری قەزای شارباژێڕ روویدا و تێیدا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ گیانی لەدەستدا.
فەرهاد ساڵح، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بۆ 964 وتی، هاوڵاتییەک بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە چەمی شاخەسوور، بەداخەوە لە کاتی مەلەکردنەکەدا خنکاوە. دوای گەڕانێکی کەم، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانەوە دۆزرایەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو گەنجەی خنکاوە 23 ساڵ تەمەنیەتی دوای دەرهێنانی لە ئاوەکە، رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵاچوالان کراوە بۆ رێکارە پزیشکییەکان.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەمە دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان کە لەمساڵدا و لە هەمان جێگادا (چەمی شاخەسوور) تۆمار دەکرێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح