کاتەکەی دوو سەعاتە و خۆتان بگەیەنن

ئەمڕۆ چەکی بانکی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ چەکی بانکی هەندێک لە جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت، کاتەکەی دوو سەعاتە و خۆتان بگەیەنن.

بەپێی راگەیەنراوێکی سایلۆی گەرمیان، لە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە 26.5.2026 تا کاتژمێر 11 چەکی بانکی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت.

سایلۆی گەرمیان داوا لەو جوتیارانە دەکات کە ژمارەی بیتاقەکانیان (477) تا ( 529)ـیە و گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە، با سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.