رۆیشتەوە سەروو 80 دۆلار

نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینەکەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 80 دۆلار.

ئه‌مڕۆ شەممە‌ 20.6.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 57 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 0.90٪ بەرزبووەوتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 76 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.91٪ بەرزبووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئاسایىبوونەوەى هاتوچۆ لە گەرووى هورمز نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک تا نزیکەی 77 دۆلار هات.