ئەندازەی پارکەکان وا دەڵێت

لە پارکی سامی بردنە ژوورەوەی خواردن بە مەرجە

964+

فەهمی نەبی

لە ماوەی رابردوو لە چەند پاركێکی هەولێر رێگری لە هاوڵاتیان دەکرا خواردن ببەنە ژوورەوە، تەنیا بۆ خواردنی سەفەری رێگەپێدان هەبوو، 964 سۆراغی ئەو بڕیارەی کرد، دەرکەوت بەو جۆرە نییە.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، “ئێمە هیچ بڕیارێکی لەم جۆرەمان نەداوە، ئەوەی هەیە تەنیا رێنمایی بووە، چونکە خەڵکێکی زۆر کە خواردنی دەبردە ژوورەوە، دواتر پاشماوەی خواردنەکەی جێدەهێشت”.

سەبارەت بە ئاساییبوونی بردنە ژوورەوەی خواردن، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، “ئاساییە خێزانەکان خواردن ببەنە ژوورەوە، بەڵام پێویستە ناسنامەیەک لای پرسگە جێبهێڵن، بۆئەوەی دواتر کارمەندەکانمان دڵنیابن لە پاککردنەوەی پاشماوەی خواردنەکان”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، لە شاری هەولێر 450 پارکی گەورە، باخچە و دارستان هەیە، لەو ژمارەیە 20 پارکی گەورە هەن.