دۆناڵد ترەمپ:

“11ـی سێپتەمبەرمان بیرناچێتەوە و هەربۆیە ئەمڕۆ شەڕ دەکەین”

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەرگیز 11ـی سێپتەمبەریان لەبیرناچێتەوە و هەر لەبەر ئەوەشە ئەمڕۆ لە شەڕدان.

ئەمڕۆ هەینی ترەمپ و سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا یادی 25 ساڵەی رووداوەکەی 11ـی سێپتێمبەریان کردەوە و دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا رایگەیاند، “دڵنیاتان دەکەمەوە هەرگیز ئەوەمان لەبیرمان ناچێت کە لە 11ـی سێپتەمبەردا چی روویدا، ئەمڕۆش بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە دەجەنگین.”

“ناسنامەی نەتەوەکەمان دەدۆزینەوە، دەبێت بەهێز و ژیر بین، ئەمڕۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی تازە داین و سەرکەوتنی خۆمان سەلماندووە”، دۆناڵد ترەمپ وای وت.

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە ئێرانی هێنایەوە بەرباس و وتی، “کۆماری ئیسلامی ئێران پێشەنگی دەوڵەتانی سپۆنسەری تیرۆریزمە لە جیهاندا و هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت”.

11ـی سێپتێمبەری 2001 لە نیویۆرک لە رووداوێکی گەورەدا دوو تاوەری بازرگانیی جیهانی کرانە ئامانج و هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.