لە بەنزینخانەی میر دابەش دەکرێت

سبەی لە کفری بەنزینی 750 دیناری دەدرێ بە ئۆتۆمبێلی تابلۆدار و ژمارە تاک

964+

شۆڕش قادری

سبەی لە کفری بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و بەنزینەکەش تەنیان بۆ ئۆتۆمبێلی تابلۆدار و ژمارە تاکە.

قایمقامیەتی قەزای کفری لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو هاوڵاتیان و شۆفێرانی دەڤەرەکە دەڵێت، سبەی شەممە 12.9.2026  لە بەنزینخانەی میر بەنزینی 750 دیناری بە سیستەم دابەش دەکرێت، کە تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبێلی تابلۆدار و ژمارە تاک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئاگادارییە شمولی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و تابلۆداری ژمارە جووت ناگرێتەوە، شۆفێرانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە سبەی لەخۆیانەوە نەچنە سەرەوە و خۆیان ئەزیەت نەدەن.