سعودیە داوای هاوکاری لە ئەمریکا کردووە و رەتکراوەتەوە
حوسیەکان بە تەواوی بابولەمەندەبییان کۆنتڕۆڵ کرد
پەری ساڵح
بەرپرسی حوسییەکان بە کەناڵی (RT)ی راگەیاندووە، هێزەکانیان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوریان کردووە.
میدیا جیهانیەکان دەڵێن، کە کۆشکی سپی داواکارییەکەی محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودییەی رەتکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکاندا.
گەرووی بابولمەندەب ، کە دەریای سور بە کەنداوی عەدەن و ئۆقیانووسی هیندییەوە دەبەستێتەوە، یەکێکە لە هەستیارترین رێڕەوە دەریاییەکانی جیهان، ئەم گەرووە تەنیا دەروازەیەکی جوگرافی نییە، بەڵکو شادەمارێکی ئابوورییە کە نزیکەی15%ی بازرگانیی جیهانی و رۆژانە زیاتر لەشەش ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێپەڕ دەبێت.
داخران یان ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنی لەم ناوچەیەدا، کەشتییەکان ناچار دەکات رێگەی ئەفریقا هەڵبژێرن؛ ئەمەش گەشتەکان دوو هەفتە درێژتر دەکاتەوە و تێچووی سووتەمەنی زیاتر دەکات، کە راستەوخۆ کاردەکاتە سەر نرخی نەوت و کەلوپەل لەسەرانسەری جیهاندا.