راپەڕین
ئەی تی ئێمەکان پارەیان تێدا نییە و موچەخۆران لە چاوەڕوانیدان
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەین
ئەو ئەی تی ئێمانەی لە دەڤەری راپەڕین هەن هێشتا پارەیان تێدا نییە و موچەخۆران لە چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەدان.
ژمارەیەک موچەخۆر لە بەردەم ئەی تی ئێمەکان بۆ 964 قسەیان کرد و وتیا، “هەموو مانگێک ئەو گرفتەمان هەیە و موچەکانمان دوا دەکەوێت، چونکە درەنگ پارەی تێ دەکەن، ئێمە لە بەیانی زوو لێرەین هێچ شوێنێک نییە لێی دابنیشین و ناچار لە بەر هەتاوین”.
ئەو موچەخۆرانە باس لەوەش دەکەن، “بەشێک لە موچەخۆران لە دورەوە دێن، چونکە لە هەموو شوێنەکان ئەی تی ئێمی لێ نییە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی