12 کرێکاری دیکەس بریندار بوون

لە بەغدا سەقفی باڵەخانەیەک رووخا و کرێکارێک گیانی لەدەستدا

ژێوار خدر

لە ناوچەی عەتێفییەی بەغداد، بەهۆی رووخانی سەقفی باڵەخانەیەک کە لەژێر دروستکردندا بوو، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 12 کرێکاری دیکەش برینداربوون، رووداوەکە شەوی رابردوو کاتێک روویدا کە کرێکاران سەرقاڵی کاری کۆنکرێتکردن بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا دەلێت، دوای رووداوەکە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و توانییان تەرمی کرێکارەکە دەربهێنن، بریندارەکان دوای  ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆیان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی هۆکاری رووخانی سەقفەکە و کەمتەرخەمییەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا ئاشکرا بکرێن.