ئه‌مڕۆ پرسی نه‌وت و ئاماری فه‌رمانبه‌رانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، پرسی نه‌وت، داهاته نانه‌وتییه‌كان و ئاماری تایبه‌ت به موچه‌خۆرانی كوردستان یه‌كلابكه‌نه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتێنك بۆ ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌دا.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23.7.2023 شاندی دانوستكاری هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆببنه‌وه و پرسی نه‌وت، داهاته نانه‌وتییه‌كان و شێوازی خه‌رجییه‌كان، هه‌روه‌ها ئامای تایبه‌ت به موچه‌خۆرانی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
شاندی هه‌رێم هه‌فته‌ی رابردووش چه‌ند رۆژێك له به‌غدا بوون و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و نه‌وتی حكومه‌تی عێراق ئه‌نجام دا.
پێده‌چێت گفتوگۆیه‌كانی ئه‌مڕۆش ته‌واوكه‌ری گفتوگۆیه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووبن، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به بابه‌تی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی بودجه.
به پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی عێراق داوای زانیاری و داتای له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و داهاته نانه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه له كاتێكدایه، هێشتا به‌غدا پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ناردووه و دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌ستی پێنه‌كردووه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوسكاری كوردستان بۆ به‌غدا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا وتی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ربڕیوه كه هه‌ر پابه‌ندییه‌ك بكه‌وێته سه‌ری پابه‌ند ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕی و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به یاسای بودجه، به‌ڵام هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی ده‌كاته‌وه.
وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی جێبه‌جێ كردووه و ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵ له 26ـی حوه‌زه‌یرانه‌وه ته‌واوی شایسته‌كانی هه‌رێم بنێرێت و هیچ پاساوێكیش بۆ نه‌ناردنی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه.