دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: رۆیتەرز
لە عێراق
بیمەی تەندروستی زیاتر لە 980 هەزار کارتی بایۆمەتری چاپ کردووە
ئەحمەد مستەفا
سندوقی بیمەی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 980,000 کارتی ئەلیکترۆنی و بایۆمەتری چاپ کراوە، لە دوای دەستپێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە.
بەڕێوەبەری گشتی سندوقەکە، عەلی ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، سیستەمی پێشووتر پشت بە نامەی بیمەی کاغەزی دەبەست، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی سیستەمەکە بۆ ئەلیکترۆنی، کارتی بایۆمەتری جێگەی نامەکە دەگرێتەوە.
بەپێی رێنماییە نوێیەکان، بەکارهێنانی نامەی کاغەزی بە تەواوی لە مانگی 10 وە رادەگیرێت و سیستەمی بیمە تەنیا پشت بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبەستێت.
کارتەکان بۆ فەرمانبەران و گروپە ئامانجدارەکان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگەی دامەزراوەکانیانەوە دابەش دەکرێن.
مەبەست لە بیمەی تەندروستی ئەو سیستەمەیە کە بۆ دابینکردنی بەشێک لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و چارەسەرییەکان بۆ ئەو کەسانەی لە سیستەمی بیمەدا تۆمارکراون دامەزراوە.