لە 8:00ـی بەیانی تا 8:00ـی شەو
سەرتاشخانەکانی چۆمان کاتی کارکردنیان دیاری کرد
ئاکام غەفور – سۆران
لە چۆمان 30 سەرتاشخانە بوونی هەیە و هەر هەموویان بە یەکەوە رێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاکو 8:00 شەو دوکانەکانیان کراوە بێت جگە لە رۆژانی پێنجشەممە کە کاتی کارکردن ئازدە.
بڕیارەکە تەنها بۆ قەزای چۆمانە، لە شوێنەکانی تری سنووری ئیدارەی سۆران جارێ قسەی کۆتایی لەبارەوە نەکراوە.
ئەحمەد عەبدوڵا، سەرتاشێکی چۆمانە و بۆ 964 دەڵێت، هۆکاری بڕیارەکە گران بوونی نرخی کارەبا بوو لەگەڵ ئەوەش بۆ پشوودانی خۆمان بوو.
وەک باسی دەکات، ئەوان لە بەیانی زوو تاوەکو درەنگانی شەو لە دوکان بوون هیج کاتێکیان نەبووە بۆ پەیوەندیە کۆمەڵایتیەکان.
لەسەر ئەو بڕیارە لیژنەی ئابوری قەزای چۆمان دەڵێت، ئەمە دوەەم شوێنکارە لە قەزاکە کاتی کارکردنی بۆ دیاری دەکرێت، ئەمە لەسەر داواکاری سەرتاشەکان بووە خۆیان لەسەری رێکەوتوون، بەڵام بۆ دوکانەکانی چاککردنەوەی ماتوڕسکیل، ئەوە بڕیاری لیژنەی ئابوریە و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی