زاخۆ
بارهەڵگرێک ژیانى لە کچێکى 15 ساڵان سەندەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
مێردمنداڵێکى تەمەن 15 ساڵ لە رەگەزى مێ، ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارى زاخۆ، کەوتە ژێر بارهەڵگرێک و گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە کاتژمێر 5:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، لە ترافیکلایتى گەڕەکى بێدارى لە شارى زاخۆ روویداوە، ئەوەش کاتێک کچەکە ویستوویەتى لە شەقامەکە بپەڕێتەوە، بەڵام کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکە.
موقەدەم رەمەزان، وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ، وێراى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بۆ 964، وتی،” بە فەرمانى دادوەر و بەپێى یاسا، شۆفێرى بارهەڵگرەکەمان دەستگیر کردووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح