بڕیاری نوێیە

مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ 2 ساڵ سنوردار کرا

ئەحمەد مستەفا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتی لە دوایین ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بێمووچە ئاگادار کردەوە

بەپێی رێنماییە نوێیەکان، سیستەمی مۆڵەتی درێژخایەنی بێ مووچە بۆ 5 ساڵ هەڵوەشاوەتەوە و چیتر نوێکردنەوەی بۆ 5 ساڵی دیکە ناکرێت.

بەپێی رێنماییە نوێیەکان، مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە دەتوانێت بە بڕیاری وەزیر یان سەرۆکی دەستە پەیوەندیدارەکان بدرێت، بە مەرجێک ماوەکەی لە 2 ساڵ زیاتر نەبێت.

نوێنەرایەتی داوای لە فەرمانبەرانی نیشتەجێی ئەمریکا و کەنەدا کردووە بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە وەزارەت و فەرمانگەکانی خۆیان بکەن.