"هونەر چێژە"
سەربەست ئەحمەد: رەشەی پۆلیس ئەستێرەی بەختمی درەوشانەوە
964+
دیلان محەمەد
بۆ جیلی ئاڵتوونی؛ هونەرمەند سەربەست ئەحمەد، ناسراو بە کەسایەتی عەدنان لە درامای “رەشەی پۆلیس پرچ و ریشی سپی بووە و دەڵێت؛ هەڵۆ شەڕی زۆر پێ ئەگێڕام، بەڵام گڕوتینی ئەدامێ.
بە رێکەوت لە کاتی پڕۆڤەکردنی شانۆییەک پەیامنێری 964 چووە لای سەربەست ئەحمەد و پرسیاری ئەو کاتانەی لێکرد کە لە دراماکەدا رۆڵیان دەگێڕا و وتی؛ تاموچێژی هونەر لەوکاتەوە تا ئێستا وزەم پێدەبەخشێت و هەر ئەوەش قوتابخانە بوو بۆ من بەردەوام بم، یادگاری زۆرە و ئەستێرەی بەختی من لەو کاتەوە درەوشایەوە و گەورەیی هونەرمەندی کۆچکردووە حسێن میسڕی بوو.
هاوکات باسی ئەو حیوارانە دەکات کە لەناو دراماکەدا لەو سەردەمەدا تریند بووە وەک “قەبری نەنکی عەدنان” و شەڕپێگێڕانی هونەرمەند کاوە و دەڵێت، گڕوتینی پێ ئەدام.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح