تا 5 شەممە هەموویان وەى دەگرن

رۆژى دووشەممە دەست بەدابەشکردنى موچەى مامۆستایانى گرێبەست دەکرێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوری، رۆژى دووشەممە، 21.9.2026، دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە 24.9.2026، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1.7.2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.