لە سلێمانی

خێرخوازان لە خەمی ئافرەتاندان و مزگەوتێک بۆ هاوەڵی نەخۆشەکان دروست دەکەن

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە شوێنێکی قەرەباڵغی شەقامی ئیبراهیم پاشا لە سلێمانی مزگەوتێک لە دروستکردندایە بەس تایبەتە بۆ ئافرەتان، جا ئەمە هەم دەبێتە مزگەوت و هەم دەبێتە شوێنێک بۆ پشوودانی ئەو هەموو خانمەی بۆ نەخۆشی و عیادەو دەرمان روویان دەکەوێتە ئەو شەقامە.

مزگەوتەکە لەسەر سوچەکەی مزگەوتی سەلیم بەگە، ئەو ناوە هەمووی نۆڕینگەی پزیشک و نەخۆشخانەیە، خێرخوازان کە بینویانە هیچ شوێنێکی لەبار بۆ ژنان نییە، بڕیایان داوە ئەو مزگەوتە دروست بکەن.

شێخ سۆران بەرزنجی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە قسەی بۆ 964 کردو وتی مامۆستای مزگەوت خانووەکەی بەخشیوەو ئەم مزگەوتەمان تیا کردووەتەوەو خێرخوازان دەستیان پێوەیەتی.
خوا ئیزن بدات ئەم زستانە مزگەوتەکە تەواو دەبێت و دوای ئەوەش بیر لەوە دەکەنەوە شوێنی دابینکردنی خواردنی خۆڕاییش لەوێ دابنێن.