بە موزایەدە

پۆلیسى گەرمیان بارێک دارى بۆ فرۆشتن داناوە

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، هەڵدەستن بە فرۆشتنی بارێک داری دەستبەسەرداگیراو لە رێگەی مزایدەیەکی ئاشکراوە.

بەپێی راگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتییەکە، مزایدەکە لە رێکەوتی (2026/9/21) لە کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت. شوێنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش لە نێو بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەبێت لە قەزای رزگاری.

سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی ئارەزووی کڕینیان هەیە، دەتوانن لە کات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن بۆ بەشداریکردن لەو مزایدەیەدا. هەروەها بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، ئارەزوومەندان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07719695481)ـەوە بکەن.