هەر ئەوە نییە شتی تریشە

سەرسنگ ئامادەبە بۆ پارکێكی گەورە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌ ناحیه‌ى سه‌رسنگ، ده‌ست بكرێت به‌ دروستكردنى پاركێكى گه‌وره‌ سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، له‌سه‌ر 15 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت.

سه‌ركون خۆشابه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌رسنگ، دروستكردنى ئه‌و پاره‌كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین پاركى ناحیه‌كه‌یان داده‌نێت، كه‌ له‌ مێژووى سه‌رسنگ دروستكرابێت، به‌ 964ـى وت “زۆرێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى تێدا ده‌بێت”.

پاره‌كه‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ند باخچه‌یه‌ك‌ له‌ پشت ئاواییه‌كانى ناحیه‌ى سه‌رسنگ دروستده‌كرێت.

وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێى ته‌رخانكردنى بودجه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ دروستكردنى ئه‌و پاركه‌ بكه‌ن.

له‌ كۆنه‌وه‌، ناحیه‌ى سه‌رسنگ به‌هۆى بوونى مۆتێل و هۆتێل به‌ شێوه‌یه‌كی گرنگى گه‌شتیاری له‌ سنوورى دهۆك ناسراوه‌، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت “ده‌مانه‌وێت له ‌رێگه‌ى دروستكردنى ئه‌م پاركه‌ گه‌وره‌یه‌ رێژه‌ى سه‌وزایی زیاتر بكه‌ین له‌وه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌تى”.