ئاسایش روونکردنەوەی بڵاوکردەوە
تەقەکەرەکانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیرکران
ئەحمەد مستەفا
شەوی رابردوو ڤیدیۆیەک خۆی کرد بەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەردەکەوت ئۆتۆمبیلێک کە چەکداری تێدایە لە شەقامێکی هەولێر، بە ویستی خۆیان تەقە دەکەن، ئاسایش کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستگیرکردووە.
ئەو ئۆتۆمبێلەی پێیان بووە لە جۆری BMW بووە و لە روونکردنەوەیەکدا، ئاسایشی هەولێر سەرەڕای راگەیاندنی دەستگیرکردنی ئەوان باسی لەوەکردووە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستاون بە تەقەکردن و دروستکردنی ئاژاوە و بشێوی.
دیارە تۆمەتباری دیکە لە دۆسییەکەدا بوونی هەیە کە ئاسایش کردوویەتییەوە و دەڵێ، لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکە.
دەقی روونکردنەوەکەی ئاسایش؛
ڕوونکردنەوە…
بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەل (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر) ،سێ تۆمەتبارمان بەناوەکانی (أ ، خ ، أ)و ( م ، ل ، أ) و ( م ، أ ، ع ) دەستگیر کرد ، کە لە ڕێکەوتی ٩/٩/٢٠٢٦ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستاوە بە تەقەکردن و دروستکردنی ئاژاوە و بشێوی، دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەو چەکەکەیاندا گیراوە.
لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦