هەولێر
بە دەنگى مەلا دەشتى؛ گیراوانى چاکسازى مەراسیمێکى رۆحانیان سازکرد
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر، بەبۆنەی مەولودی پیرۆزەوە مەراسیمێکی پڕ لە رۆحانییەت و سۆزی عیرفانیی بۆ سزادراوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە رێکخست.
لە مەراسیمەکەدا، مەلا دەشتی بە دەنگە خۆشەکەی و دەفەکەی، ئاواز و کلامی پڕ لە سۆزی پێشکەش کرد و ساتێکی پڕ لە ئارامی و رۆحانییەتی بۆ گیراوان ساز کرد.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئومێدەوارن ئەم جۆرە ئاهەنگ و مەولودە خەڵوەتییانە ببنە هەوێنی ئاسوودەییی ناخ، پاکبوونی دڵەکان و بوونە دەروازەیەک بۆ گەڕانەوەی سزادراوان بەرەو ژیانێکی نوێ و رووناک لە ئامێزی زیکر و ئارامیدا.