ناوی ناوە مژدە بۆ خەڵکی کوردستان

وەزیر: یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات

ئەحمەد مستەفا

وەزیری پێشمەرگە، کۆتاییهاتنی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگەی لەژێر چەتری وەزارەتەکەی راگەیاند و دەڵێ، هەرێمی کوردستان بوو بە خاوەن سوپایەکی یەکگرتوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.9.2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکی وەزارتەکەی رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ تێکۆشان و هەوڵدانی بەردەوام، لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80 توانراوە سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕێنرێن.

وەزیر دەڵێ، هێزەکانی 70 و 80 بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆداڕێژراو یەکخراونەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەم چاکسازییە ریشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لیوا، فیرقە و فەرماندەیی دەڤەر رێکخرانەوە و هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن.

شۆڕش ئیسماعیل ئەوە بە دەستکەوتێکی مێژووی بۆ هەرێمی کوردستان دەبینێ، وە دەڵێ، دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە لەژێر فەرماندەیی راستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.