لە بازگەی گرێزە سەیری دەکەن

لەناو بەڕاد و تەبریدا دەرمانی تەندروستی بهێنن بۆ سەیدسادق

ئەحمەد مستەفا

هەر دەرمانێک بەبێ بەڕاد و لە شوێنی بەر تەبریدا نەهێنرێتە سەیدساق، لە بازگەی گرێزە دەستی بەسەردا دەگیرێ، رێکارەکەی هی قایمقامیەتە و بۆ پاراستنی دەرمانەکان دەری کردووە.

ئەمشەو 10.9.2026، لە رێگەی قایمقامییەتەوە، لیژنەی دەرمانخانە و نۆرینگەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، لیژنەکە ئاگاداری خاوەن دەرمانخانە و نۆرینگەکان دەکات لەکاتی هێنانی دەرمانی پزیشکی پێویستە بەئۆتۆمبیلی ساردکەرەوە “بەراد” بهێنرێت.

یان، ئەگەر بە ئۆتۆمبیلی کرێ هێنایان دەبێ دەرمانەکان لە پێشەوەی ئۆتۆمبیل بێت و فێنککەرەوە کار پێبکرێ، تا دەرمانەکان لە کەشی جێگیردا و دوور لە کاریگەری گەرما بگەن بە قەزاکە.

وەک لیژنەکە رایگەیاندووە، بەپێچەوانەوە هێنانی دەرمان لەسندوقی ئۆتۆمبێلدا لەلایەن هاوکارانیان لە بازگەی گرێزە دەستی بەسەر دەگیرێت و خاوەنەکەی بە سزای دارایی سزا دەدرێت و دەرمانەکانیش لەناو دەبرێن.