هیچ بڕیارێک نەدرا
دادگایى کردنى لاهور شێخ جەنگى و هاوڕێکانى دواخرا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى و 12 گیراوى لالەزار دواخرا.
دانا تەقیەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار بە 964ـى وت،”بەبێ هیچ بڕیارێک و دیاریکردنى وادەى دانیشتنى داهاتوو، دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى و هاوڕێکانى دواخرا”.
دانا تەقیەدین وتیشى،”بڕیارە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو وەڵاممان بدەنەوە بۆ دیاریکردنى رۆژێکى ترى دادگاییکردنە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح