دانیشتووی هەولێرە
عومرەکارێکی کورد لە مەککە گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد مستەفا
حەج و عومرەی کوردستان گیانی لەدەستدانی عومرەکارێکی کوردی لە مەککە راگەیاند، عومرەکارەکە دانیشتووی شاری هەولێرە و ناوی مهاباد عوسمانە.
ئەمڕۆ 10.9.2026، لە سعودییە و لەشاری مەککە گیانی لەدەستداوە.
وەک لە راگەیەندراوی حەج و عومرەی کوردستان باسکراوە، ئەو عومرەکارە تهمهنی له سهرووی 55 ساڵییهوه بووه و ئهمرۆ پێنجشەممە لە شاری مەککە گیانی لەدەستداوە و بڕیاریشە هەرلەوێ بەخاک بسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرەخۆی لە کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکات و داواکارە.
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2026 وە تا ئێستا چوار عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودییە گیانیان لەدەستداوە.