چوار به‌نزینخانه‌ له‌ ته‌قته‌ق و سێگردكان سزا دران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنورى قه‌زاى كۆیه‌ چوار بەنزینخانە سزادران، سزاكه‌شیان مادى بووه‌، سێ له‌و به‌نزینخانانه‌ له‌ ناحیه‌ى ته‌قته‌ق و چواره‌میشیان له‌ ناحیه‌ى سێگردكانه‌.

له‌ناحیه‌ى ته‌قته‌ق بەنزینخانەكانی تازە و ده‌ربه‌ند و نوێنه‌ر به‌ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار سزا دران و به‌ڵام به‌نزینخانه‌ى سامان كه‌ له‌ناحیه‌ى سێگردكانه‌ به‌ته‌نیا به‌ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار سزا دراوه‌.

قایمقامیه‌تى كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و  پشکنینەکانی لیژنەی سوتەمەنی قائمقامیەت، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كوالێتى به‌نزینى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ باش نیه‌ بۆیه‌ سزا دراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوای ناردنی نمونەی بەنزین لەو بەنزینخانانه‌ بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان ده‌ركه‌وتووه‌ كوالێتى به‌نزینه‌كه‌یان خراپ بووه‌ .