شەوی رابردوو چی گوزەرا؟
لە یاریەکەی بەڕازیل تا لوتکەی ناتۆ و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق
ژووری هەواڵ
لە یاریەکەی بەڕازیل تا لوتکەی ناتۆ و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، گرنگترین رووداو و هەواڵەکانی شەوی رابردوو لێرە بە کورتی و بە پوختی دانراون:
📌شەوی رابردوو ئاگر ێکی گەورە لە کۆگایەکی شەقامی زەڵاڵی بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 11 کەس برینداربوون
📌دوای بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو، دیسان نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەخوار 72 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
📌بڕیارە سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت و ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت
📌بەپرسێکی باڵای ئەمریکا: گەرووی هورمز و پاراستنی جوڵەی کەشتییەکان لە لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە تاوتوێ دەکرێن و چەندین هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناتۆ ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ پاراستن یان چاودێریکردنی دۆخی گەرووی هورمز.
📌ناتەنیاهۆ بۆ فۆکس نیوز: ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە و ئەوە دەکات کە لە بەرژەوەندیدایە و منیش سەرۆکی ئیسرائیلم و خزمەت بە بەرژەوندییەکانی دەکەم.
📌قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەستبەرداری داواکارییەکانمان نابین بۆ وەستاندنی جەنگ دژی بەرەی موقاوەمە و هاوپەیمانەکانمان.
📌سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: بابەتی بەرەی موقاوەمە و لوبنان یەکێکە لە هێڵە سوورەکانمان.
📌رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران لە تارانی پایتەخت بەردەوامە، بڕیارە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بهێنرێتە عێراق و رۆژی پێنجشەممە لە مەشهەد بەخاک بسپێردرێت.
📌ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێکی ئۆکرانیاوە کارەبای ناوچەیەکی نیمچەدوورگەی قرم بڕا و لە بەرامبەردا روسیاش بۆردومانی کیێڤی پایتەختی کرد و لەو بۆردومانەدا 10 کەس کوژران.
📌لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لە پارێزگای سەڵاحەدین، زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار و ئۆتۆمبێلێکی بەرپرسێکی پاڵاوگەی بێجی دەستیان بەسەرداگیرا.
📌هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامی 1-2 بە نەرویج دۆڕا و نێیماریش وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان راگەیاند و چیتر بەدرێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل نابینینەوە
📌بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی مەکسیک لەناو یاریگاری وڵاتەکەی خۆی رووبەڕووی ئینگلتەرا بووەوە و بە ئەنجامی 2-3 دۆڕا
📌ترەمپ سوپاسی فیفا دەکات بەرامبەر سڕینەوەی ئەو كارتە سوورەی فلۆریان بالۆگەن هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریكا بەرامبەر بۆسنە وەریگرتبوو، یاریزانەكە بەرامبەر بەلجیكا یاری دەكات.