بەکارهێنانی مۆبایل و ئاپەکانی
هۆشداری بڵاوکرایەوە
“plus” ئاپێکە وێنە و داتاکانت دەبا ئاگاداری بە
ئەحمەد مستەفا
ئاگاداربن و بیزانن، ئێستا ئەپێک بەناوی پڵەس “plus” بڵاوبووەتەوە کە ئیشەکە دزینی داتای ناو مۆبایلە و لە مارکێتە فەرمییەکانی مۆبایل “ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس” بەردەست نییە، بەڵکو لە رێگای نامەی “ڤایبەر و واتسئاپەوە” بۆ خەڵک دەنێردرێ.
کاتەک تۆ ئاپەکە دادەبەزێنی راستەوخۆ داتای ناو مۆبایلەکەت دەچێتە دەست، کەسی خاوەن بەرنامە کە ئەو ئاپە ساختەی دروست کردووە.
لە پێگەی خۆیان، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 6.7.2026 پەیامێکی عەقیدی پۆلیس سەفین تاهیری بەڕێوەبەریان بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرەکە وەک هۆشداری و ئاگاداربوونی خێزانەکان دەیەوێ رای گشتی ئاگادار بکاتەوە، هەمان ئەو کەسانە کە داتاکان “وێنە دیمەن و زانیاری” دەچێتە بەردەستیان، چەند رۆژێک هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی وێنەکان دەکەن، دیارە زانیاری وردیان و پێدەچێت قوربانی خەبەری لەبارەی ئەو ئاپەوە دابێت.
ئەو دەڵێ، لێرەوە هۆشداری دەدەین هیچ بەرنامەیەک لە دەرەوی کۆگا فەرمییەکان دانەبەزێنن، لەکاتی رووبەڕوبوونەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی “119”ی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن، وە دەڵێن، ئەوان بە نهێنی و یاسایی داکۆکیکاری سەرەکیتان دەین.