"زۆرینەی کوژراو و بریندارەکان ژن و منداڵن"
تاڵیبان: پاکستان هێرشی کردووەتە سەر ئەفغانستان و 13 کەسی کوشتووە
964+
هەژان هادی
دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی پاکستان لەنزیک سنووری ئەفغانستان، سوپای ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و بەهۆیەوە 13 کەس کوژراون و 14ـی دیکەش بریندارن.
زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە ئێکس دەڵێت، سوپای پاکستان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پارێزگاکانی خوست، کونەر و پەکتیکا.
لەو هێرشانەدا، لانیکەم 13 کەس کوژراون 14ی دیکەش بریندارن، بە وتەی زەبیحوڵا زۆرینەی کوژراو و بریندارەکان ژن و منداڵن.
هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر ئەفغانستان، لە دوای هێرشێکی چەکداری دێت بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی لە ناوچەی حەسەن خێل لە باکووری رۆژئاوای پاکستان کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان، گومان دەکرێت تاڵیبانی پاکستان لەپشت هێرشەکەوە بووبێت.