446 کەسن

لە دەربەندیخان “بەرحەیاتی” ماوەی بۆ دانرا

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ئاگاداری 446 کەس دەکاتەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی، لە ماوەی سێ رۆژ دەبێت ئامادەبوونی ساڵانە “بەرحەیاتی” بکەن.

بانکی سەیدساق ئەمڕۆ دووشەممە 6.7.2026 ئاگاداری نامەکەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخانی داناوە و دەڵێ، ئاگاداری ئەم ناوانەی خوارەوە دەکەین پێویستە لە ماوەی سێ رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ ئامادەبونی ساڵانە “بەرحەیاتی” بە پێچەوانەوە موچەکانیان رادەگیرێ.

بەرحەیاتی “شهادة اثبات الحیاة” بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون.

زۆرجار ئەم بڕوانامەیە لەلایەن کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشین یان خاوەن موچە لە دەرەوەی وڵات دەدرێت بە دامودەزگاکانی حکومەت یان سندوقی خانەنشینی بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە وەرگرتنی موچە و شایستە داراییەکانیان.

+964صورة من منصة (شبكة):