ئاسمان ساف و ساماڵە و سبەی کەمێک تینی گەرماکە لاواز دەبێت
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
ئاسمان ساف و ساماڵە و سبەی کەمێک گەرماکەی دەشکێنێ
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنیا سبەی تۆزقاڵێک گەرماکەی دەشکێنێ.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 6.7.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت، خێرایی با کەمێک زیاد دەبێت، بەڵام تینی گەرماکە هەروەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک هەروەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام جەوەکە قچێک فێنک دەبێ ئەویش بە دابەزینی پلەی گەرما تەنیا بە یەک بۆ دوو پلە لە هەندێک ناوچە.
بەرزترین پلەکانی گەرما پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی