لە 2024 سەرژمێری دەکرێت

لە عێراقدا ژمارەی نێر لە مێ زیاترە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە رۆژی جیهانیی دانیشتوواندا رایگەیاندووە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاترە لە 43 ملیۆن کەس، نیوەی ئەو ژمارەیە لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، بەسڕە و زیقاڕ کۆبوونەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 11ی تەمووزی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی دانیشتووان دیاریکردووە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن و 324 کەسە، لەو رێژەیە %70ی لە شارەکان و %30 لە گوندەکانەق دەژین.

بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەو رێژەیەی رایگەیاندووە، %50.5ی نێر و %49.5ی مێیە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە، ئەوان ئامادەکاریی دەکەن لە ساڵی 2024 سەرژمێری دانیشتووان بکەن.

بە گوێرەی ئامارەکە، رێژەی گەشەی دانیشتووان لە عێراقدا ساڵانە، %2.5 بووە، ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 15 ساڵیە، %40ی دانیشتووان پێکدەهێنن، ئەوانەشی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵییە، رێژەی %57ی دانیشتوان پێکدەهێنن.

وەزارتی پلاندان رایگەیاندووە، رێژەی گەنج لە عێراق %28 ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایە.

بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتووەتە، هەشت ملیار و 45 ملیۆن کەسە، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، شەش ملیۆن و 500 هەزار کەس دەبێت.