وێنەی هێرشی حوسیەکان بۆسەر ریازی سعودیە.رۆیتەرز
باری نا ئاسایی راگەیەندرا
حوسیەکان ناوەڕستی پایتەختی سعودیەیان بۆردومان کرد
توانا نەقی
بەیانی ئەمڕۆ حوسیەکان دەستیان وەشاند و بۆیەکەم جار لە ناوەڕاستی سعودیە و پایتەختەکەیاندا، بەجارێک دوای هێرشەکە دوکەڵی رەش ئاسمانی شارەکەی گرت.
هێرشی حوسیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەولەتی شا خالید بووە ولە ریازی پایتەخت و بڵێسەی ئاگر و دوکەڵی لێ بەربووەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەر بڵاویکردەوە، کە بەرگری شارستانی شارەکە بەهۆی ئەو هێرشانەوە باری نائاسایی راگەیاندووە و شایەتحاڵەکانیش گوێبیستی چەندین تەقینەوە بوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە یەکەم جارە دوای ئەو گرژیانەی ناوچەکە و بەتایبەت یەمنیش ئاوا باری نا ئاسایی لە سعودیە رابگەیەنرێت.
دوای چەند کاتژمێر لە روودانی هێرشەکان باری نائاسایی هەڵگیرا بەڵام هۆشداری دراوە لە مەترسی لەسەر ریاز و شاری خەرج لە رۆژهەڵاتی پایتەخت سەبارەت بە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هیرشی حوسیەکان.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژیەکانی حوسیەکان و سوپای یەمەن هەر بەردەوامە و تا ئێستاش هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر حوسیەکان نەبینراوە هەرچەندە کە سعودیە داوای هاوکاری کردووە لە ئەمریکا.