کوشتارگەی چەمچەماڵ داخرا - وێنە: لە تەندروستی چەمچەماڵ وەرگیراوە
لیژنە هاوبەشەکان چوون
کوشتارگەی چەمچەماڵ تەندروست نەبوو دایانخست
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی چەمچەماڵ راگەیەندراوێکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژە بە نا تەندروستبوونی کوشتارگەی چەمچەماڵ دەدات.
وە باس لەوەکراوە، بەوهۆیە ئەمڕۆ سێشەممە 15.9.2026 داخراوە.
ژمارەیەک وێنە تەندروستی قەزاکە بڵاوی کردووەتەوە دەردەکەێ قوفڵ دراوە لە دەرگای کووشتارگەکە و و بەتانی و راخەر بە دیواری دەرەوەی کوشتارگەکە راخراوە و پاشماوە و پیسبوونی دەروازەکەی بە روونی دیارە.
لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێن، لە کاتی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیاندا بۆ کوشتارگەکە لەبەر نەبوونی مەرجە تەندروستیەکان و پابەند نەبوون بە ڕێنمایەکانی لێژنە هاوبەشەکانەوە “کوشتارگەی چەمچەماڵ” لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵەوە داخراوە.