لە زاری پارێزەرەکانەوە دەیگێڕێتەوە
کەناڵی زووم: پاسەوانەکەی لاهور جەنگی ئامادەبووانی دادگای گریاند
964+
ژووری هەواڵ
پاسەوانەکەی لاهور شێخ جەنگی کاتێک هاتە ناو هۆڵی دادگا بەسەیركردنی كچە نەخۆشەكەی و هاوسەرەكەی دڵی پڕبوو، نەیدەتوانی بجوڵێت و باش قسە بکات، ئەم دیمەنە ئامادەبوانی دادگاییەکەی گریاند، کەناڵی زووم بەم شێوەیە باسی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای کردووە.
کەناڵی زووم کە پێشتر لاهور شێخ جەنگی خەرجییەکانی دابین دەکرد، لە زاری تیمی پارێزەرانەوە دەڵێت: وتە لە 6 تۆمەتبار وەرگیرا.. هەرچەندە هێزێكی زۆری ئاسایش و ئۆپەراسیۆن لە ناوەوەو دەرەوەی دادگا بوون، بەڵام ئارامی و ئازادی ناو هۆڵی دادگا بەدڵی بەشداربوانی دانیشتنەكە بوو.
رەمەزان كە پاسەوانی لاهور شێخ جەنگییە، بە شەڕواڵ و تیشێرتێكەوە كە سەرو ڕیشی سپی ببوو، هێنایانە هۆڵەكە بەسەیركردنی كچە نەخۆشەكەی و هاوسەرەكەی دڵی پڕبوو، بەڵام هەر زوو وەكو باوكێكی بەهێز شاردییەوە و بەزەردەخەنەیەك دەستی بۆكچەكەی بەرزكردەوە كە تووشبووی شێرپەنجەیە.
رەمەزان جاروبار دەست و قاچی دەلەرزی خۆی بە شیشی قەفەزەكەوە رادەگرت، نەیدەتوانی بەباشی بوەستێ و بڕوات تەنانەت نەیدەتوانی بەباشیش قسە بكات، ئەم دیمەنە زۆرینەی هۆڵەكەی گریاند.
جگە لە خراپی تەندروستی، نەیتوانی لە هۆڵەكەدا باسی جۆری ئەو ئەشكەنجەدانە بكات كە تەندروستی و دەروونی تێكداوە، نەیدەویست كچ و هاوسەرەكەی و بەشداربوانی هۆڵەكە گوێبیستی ئەشكەنجەدانەكەی ببن.
دەیویست ئەشكەنجەدانەكە ئاشكرا بكات، بەڵام بەمەرجێك خەڵك و كەسوكارەكەی نەیزانن، دواجار لەسەر پارچە وەرەقەیەك شێوازی ئەشكەنجەدانەكەی بۆ دادوەرەكان نووسی و كەس نەیبینی.