بەرەو 95 دۆلار دەڕوا

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆش زیاتری چووەسەر و  نرخی یەک بەرمیل لە 95 دۆلار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 94 دۆلار و 39 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.65٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 87 دۆلار و 0.6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 0.26٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە هیواکان بۆ رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بەتەواوەتی کاڵ بوونەتەوە و بەرپرسانی واشنتن هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە بە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر، تاران دەخنکێنن.