خەریکبوو ئەمریکا و چین بەیەک هەڵپڕژێنێت

زیرەکی دەستکرد کەمێکی مابوو دنیا وێران بکات

ژووری هەواڵ

زیرەکی دەستکرد کەمێکی مابوو دنیا وێران بکات و خەریکبوو شەڕێکی گەورە لە نێوان ئەمریکا و چینـدا دروست بکات.

کەناڵی CNN چەند زانیارییەکی نهێنی دەستکەوتووە کە لە کاتی شەڕەکەی ئێران راپۆرتێک گەیشتووە بە سوپای ئەمریکا، زانیاری هەبووە کەشتییەکی گوماناوی چینی بەرەوە ئێران دەچێت و کەشتییەکە مادەی یۆرانیۆمی هەڵگرتووە و بەهۆیەوە ئێران دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

دوای گەیشتنی ئەو هەواڵە، ئەمریکا خۆی ئامادەکردووە لەو کەشتییە بدات و فڕۆکەیەک بۆ لێدانی لە ئاسمان سوڕاوەتەوە، بەڵام لە دوا ساتەکان نهێنییەک ئاشکرابووە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو زانیارییە بە زیرەکی دەستکرد ئامادەکراوە و کەشتییەکە یۆرانیۆمی هەڵنەگرتووە، بۆیە لێدانەکە هەڵوەشاوەتەوە.