خەڵاتی ئازایەتی پێبەخشراوە

کوڕە کوردێکی کەرکوک بووە سەرۆک مارشاڵ لە ویلایەتی جۆرجیا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کوڕە کوردێکی کەرکوک بووە سەرۆک مارشاڵ لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا.

محەمەد ساڵحی ئەفسەرێکی ئەمریکییە و بە رەچەڵەک کورد و سەربە هۆزی ساڵەیی خەڵکی شاری کەرکوکە، ئەو بە 964ـی وت، بە هۆی ئازایەتی و لێهاتوییەوە پۆستی سەرۆکی مارشاڵی شاری مانچێستەر لە ویلایەتی جۆرجیای پێسپێردراوە.

ساڵحی لە ماوەی خزمەتیدا بە لێهاتوویی و پابەندبوون بە ئەرکە پیشەییەکانی، هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێشچووە، لە شەوێکی ساڵی 2023 کاتێک لە دەوام بووە و خەریکی راپەڕاندنی ئەرکەکانی بووە، بە ئازایەتی ژنێکی لە ماڵێکی ئاگرگرتوودا رزگار کرد، ئەو کارەش بووەهۆی ئەوەی کە خەڵاتی ئازایەتی پێببەخشرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری