ئاگر لە کۆگای پەیمانگای وەرزشی ئاکرێ کەوتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک لەمەوبەر بەرگری شارستانی ئاکرێ ئاگرێکی گەورەی کۆنترۆڵ کرد کە زۆری نەمابوو پەیمانگای وەرزشی و کۆمپیوتەر لە ئاکرێ بسوتێنێت.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا ئاگادار کرانەوە کە ئاگر کەوتووەتەوە لە کۆگای پەیمانگای وەرزشی و کۆمپیوتەر لە قەزای ئاکرێ دەستبەجێ تیمەکانیان لە شوێنی مەبەست ئامادەبوون و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی منداڵانەوە بووە لە دەرەوەی پەیمانگا ئاگریان بە پوش و پەڵاشی بەرداوە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ ناو پەیمانگا و دواتر ئاگر بەربووە لە کۆگاکەیان لەناو کۆگاکەدا زۆر شتی فڕێدراو کۆکرابوویەوە و بەتەواوی سووتاوە.

لە نزیک کۆگاکە دوو مۆلیدە و تانکی گاز هەبوو ئەگەر دواکەوتنایە لە چوونیان بۆ شوێنی ئاگرەکە پەیمانگاکەی بەتەواوەتی دەسووتاند.

پێداچوونەوە: توانا نەقی