وەزیرى ئاوەدانکردنەوە:
10 ساڵى تر کێشەى رێگاوبان لە هەرێمى کوردستان نامێنێت
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند کە 10 ساڵى تر کێشەى رێگاوبان لە هەرێمى کوردستان چارەسەر دەکرێت، ئەگەر پارەى پێویست هەبێت بۆ ئەو پلانەى دایان ناوە.
دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە 964ـى وت،”پلانێکى 10 ساڵیمان داناوە کە 220 پڕۆژەى رێگاوبان لەخۆى دەگرێت و تێچووەکەیان 10 ترلیۆن دینارە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەگەر پارەى پێویست هەبێت بۆ خەرجکردنى ئەو پڕۆژانە، 10 ساڵى تر کێشەى رێگاوبان لە هەرێمى کوردستان نامێنێت و رێگاوبانەکان دەبنە نێودەوڵەتى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح