مام عەزیز "حورییە"ی کردووەتە نموونەی شەقامەکان
ماوەی 12 ساڵە لە کەرکوک لەسەر گیرفانی خۆی دار و درختەکان ئاو دەدات
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بە تەمەنی 76 ساڵییەوە لە ئاودانی دارو درەختەکان نەکەوتووە و وای لە شەقامێکی شاری کەرکوک کردووە لەناو هەموو شەقامەکانی دیکە لە سەوزبوون دیار و بەرچاو بێت.
عەزیز عوسمان محەمەد، ماوەی 22 ساڵە لە گەڕەکی حورییەی ئەو شارە دادەنیشێت و ماوەی 12 ساڵیشە ئاودانی دار و درەختی شەقامی “کارەباکە”ی کردووەتە خەمی گەورەی خۆی، بەدەم ئاودانی درەختەکانەوە قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت “حەزم لە پاک و تەمیزی شارەکەمە و بەڵام خەڵک وا نین”.
ساڵانە لە وەرزی هاوین بە تانکەر ئاو لەسەر گیرفانی خۆی دەکرێت و وەک خۆی دەڵێت لە کارەکەیدا کوڕەکانی هاوکار و یارمەتیدەرن و ساڵانەش لە نێوان 500 هەزار تاوەکو 700 هەزار دینار بۆ کڕینی ئاو بۆ ئەو درەختانە تەڕخان دەکات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن